له‌ساڵی داهاتوودا عیراق پێویستی به هاورده‌كردنی به‌نزینی وڵاتانی تر نابێت.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له قۆناغی گه‌شه‌پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌پاڵاوگه‌كانی به‌رهه‌مێنانی سوته‌مه‌نیدایه له‌ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، له‌وانه پاڵاوگه‌ی كه‌ربه‌لا كه به ته‌واوبوونی ده‌بێته پێشكه‌وتووترین پاڵاوگه له‌ناوچه‌كه‌دا و بڕێكی زۆری سوته‌مه‌نی به‌رهه‌مده‌هێنێت و به‌شێوه‌یه‌ك رۆژانه به‌رهه‌مێنانی به‌نزین تیایدا ده‌گاته هه‌شت هه‌زار مه‌ترسێجا به‌ئۆكتانی به‌رز"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌كۆتایی هاتنی كاركردن له پاڵاوگه‌كان، كه پێشبینی ده‌كه‌ن بگاته ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو، له‌و كاته‌وه عێراق له بواری به‌نزیندا ده‌گاته ئاستی خودبژێوی و پێویستی به‌وه نامێنێت له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌نزین هاورده بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP