كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی زیاتر له ١٦ ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
عیماد جه‌میل سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆن رایگه‌یاند: زیاتر له ٣٠٠ كاندید بێبه‌شكراون له‌به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆمیسیۆن له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی تشرینی دووه‌مدا په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیده‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌مان هه‌فته‌دا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكات.
راشیگه‌یاند، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆتای ئه‌مساڵدا زیاتر له ١٦ ملیۆن كه‌س مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه، ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بۆ ده‌نگدانی گشتی ٣٥ هه‌زار و ٥٥٣ بنكه ده‌بێت، هاوكات ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت ٥٦٥ بنكه‌یه.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی ئاواره‌كان ریگه‌یاند: ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ئاواره‌كان له ١٢٠ هه‌زاره‌وه بۆ ٤٨ هه‌زار كه‌میكردووه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنی خۆیان، ٢١٤ هه‌زار و ٥٩٥ كارمه‌ندیش ئاماده‌كراون بۆسه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP