لاشه‌ى ئەو گا باڵدارە دۆزرایەوە کە سەری لە ساڵی 1995 دزرا

عێراق
16:54 - 2023-10-24

خەیرەدین ئەلجوحەيشی بەرێوەبەری پشکنینی شوێنەوار و میراتی نەینەوا، رایگه‌ياند: نوێنەرایەتی هاوبەشی عێراق و فەرەنسی لاشه‌ى ئەو گا باڵدارەیان دۆزیوەتەوە، کە سەری دوای ئەوەی لە ساڵی 1995 دزرا و دواتر هێنرايه‌وه‌ و لە مۆزەخانەی عێراق لە بەغدا هەڵگیرا،

جوحه‌يشى ئاماژە بەوەشدەکات: پرۆسەی دۆزینەوەی لاشه‌ى گاکە لە کاتی هەڵکەندنی دەروازەی شەشەم کە دەکەوێتە به‌ری رۆژئاوای دیوارى، شاری دێرینی خورساباد،
هه‌روه‌ها پشتڕاستکراوەتەوە کە ئه‌و گايه‌باڵداره‌ لە مه‌ڕمه‌ر و فەرشی موسڵى دروستکراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP