په‌رله‌مانتار نه‌رمین مه‌عروف: ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ چه‌ند رێكارێكی ماوه‌

ئابوری
20:30 - 2023-10-29



بڕیارە سبەی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و وردبینی و پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتی سێ مانگی رابردوو بگەڕێنێتەوە بەغدا، ئەندامێکی لیژنەی داراییش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، "ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ حکومەتی ھەرێم تەنھا چەند رێکارێکی ئیداری ماوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم".

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: "ئەو 700 ملیار دینارەی بڕیارە حکومەتی عیراق بۆ ھەرێمی کوردستانی بنێرێت، تەنھا چەند رێکارێکی ئیداری ماوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو پارەیە بخرێتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم".

"بەپێی یاسای بودجە پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێم پاش وردبینی و پێداچوونەوە مانگانە خەرجی و داهاتی خۆی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق بنێرێت، لە بەرامبەریشدا 700 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت، وەفدەکەی هەرێم کە سەردانی بەغدا دەکات خەرجی و داهاتی مانگەکانی 7 و 8 و 9 لەگەڵ خۆی دەباتە بەغدا و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عیراقی دەکات، بەمەش رێکارەکانی ناردنی 700 ملیارەکە کۆتایی دێت و 700 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم"، د. نەرمین مەعروف وادەڵێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP