كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاره له سه‌عات 12:00ی ئه‌مشه‌وه‌وه بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق رابگه‌یه‌نێت، چوار مه‌رجش بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان دیاریده‌كات.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه :"نابێت كه‌تیره و چه‌سپ و سیكۆتین بۆ هه‌ڵواسیینی وێنه و دروشمی كاندیده‌كان به‌كاربهێندرێت، ناشبێت كاندید و لایه‌نه سیاسییه‌كان تابلۆ و دروشم و پۆسته‌ره‌كانیان له‌سه‌ر هێماكانی هاتوچۆ بچه‌سپێنن و داكوتن."
كۆمسیۆن راشیگه‌یاندووه كه:" نابێت پۆسته‌رو دروشمه‌كان له‌سه‌ر باخچه‌كانی گشتیی و بلوارو شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان هه‌ڵبواسرێن، ناشبێت، دیواری فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و قوتابخانه و خوێندنگه‌كان و شوێنه كه‌له‌پوری و شوێنه‌وارییه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێندرێن."
بڕیاره پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له 18ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ، جگه له پارێزگاكانی هه‌رێم، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوبچێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP