گۆڕانكاریی له‌ دوو پۆستی باڵای سه‌ربازیی عێراقدا كرا

عێراق
19:09 - 2023-11-01

محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بڕیاری گۆڕانکاریی لە چەند پۆستێکی فەرماندەیی باڵای سەربازیی عێراق دا، له‌ نێویاندا سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆرو فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:"محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ژمارەیەک گۆڕانکاریی لە پۆستی فەرماندە باڵا سەربازییەکان ئەنجام دا."

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەشخراوه‌ته‌ڕو كه‌:" فەریق کەریم عەبود وەک سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر هەڵبژێردراوه‌و له‌ جێی فەریقی یەکەم عەبدولوەهاب عەبدولزەهرە دیاریكراوه‌، هەروەها فەریق ئەحمەد سەلیم لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداوە گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ وەزارەتی بەرگریی.

باسی له‌وه‌شكردووه‌:" لیوا وەلید خەلیفەش بووه‌ به‌ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ئەم هەنگاوەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق"

روونشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ :"گۆڕانكارییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی بەزرکردنەوەی توانای سەربازیی بۆ ئاستێکی بەرزترو پێدانی هەلێک بۆ سوودوەرگرتن لە وزە سەربازییەکان ئه‌نجامدراون"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP