داهاتی نه‌وت له‌ مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 9 ملیارو 700 ملیۆن دۆلار بووه‌

ئابوری
21:37 - 2023-11-01


 
عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، زیاتر لە 109 ملیۆن بەرمیل نەوتی  فرۆشتووه‌و داهاتەکەشی 9.69 ملیار دۆلار بووە. 

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق كه‌ ئه‌مڕۆ 1 تشرینی دووه‌م 2023 بڵاویکردووەته‌وە رایگه‌یاندووه‌:" بەپێی ئاماری سەرەتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی "سومۆ" مانگی تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵ، بڕی 109 ملیۆن و 545 بەرمیل نه‌وت فرۆشراوه‌و داهاته‌كه‌شی 9.69 ملیار دۆلار بووە".

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو:" لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق 108 ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە، رێژەی هەناردەی نەوت بۆ ئەردەن 464 هەزار و 728 بەرمیل نەوت بووه‌، هەر بەرمیلێکش بە 88.26 دۆلار فرۆشراوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌:" رێژەی نەوتی هەناردەکراوی رۆژانە سێ ملیۆن و 533 هەزار بەرمیل نەوت بووە" 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP