وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه نوێترین ئاماری قوربانیانی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل له‌رۆژی حه‌وتی مانگی رابردووه تاوه‌كو ئێستا نۆ هه‌زار و 61 فه‌له‌ستینی كوژراون و زیاتر له 32 هه‌زاری تریش برینداربوون.
وته‌بێژی ته‌ندروستی غه‌ززه ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو: " تا ئێستا سێ هه‌زار و 760 منداڵی فه‌ڵه‌ستینی و دوو هه‌زار و 326 ژن به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیله‌وه كوژراون.
وته‌بێژی ته‌ندروستی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه:" راپۆرتیان له‌باره‌ی بێ سه‌روشوێنبوونی دوو هه‌زار و 60 كه‌سه‌وه پێگه‌یشتووه كه هه‌زار و 120یان منداڵن و كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كانه‌وه.
راشیگه‌یاند گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێ سه‌روشوێنبووان به‌رده‌وامه و به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر غه‌ززه ژماره‌ی قوربانیان له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP