لێونێل لەئەوروپا هەموو شتێكم بەدەستهێنا و مەحاڵە بگەڕێمەوە

وەرزش
14:00 - 2023-11-04

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی سەبارەت بە دانوستانەکان و داهاتووی خۆی دەدوێت و باس لەوە دەكات كە ژمارەیەك یانەی گەورە هەوڵدەدەن تاكو تواناكانی بەدەسبهێنن .
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە هاوینی ڕابردوودا بە خۆڕایی ڕووی لە خولی ئەمریکی کرد ، ئەمەش دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان.
مێسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی " لیكیپی  "ی فەرەنسی وتی: ئەمساڵ زۆر ئۆفەرم لەسەر مێز بوو... لەنێویاندا زۆرێک لە یانە ئەوروپییەکان و ئۆفەری سعودی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارماندا بێینە میامی و دڵخۆشین بەم بڕیارە و هەست بە ئاسوودەیی دەکەین .
دەربارەی دووبارە گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە و ئەوروپا ، لیونێل مێسی ووتی لە ئەوروپا هەموو خەونەكانم بەدی هات هیچ دەسەوتێك نیە پێی نەگەشتبم ، بۆیە مەحاڵە جارێكی دیكە بگەڕێمەوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP