دادگای فیدڕاڵی سكاڵای سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم تاوتوێده‌كات

عێراق
11:13 - 2023-11-05

دادگای فیدڕاڵی بۆ تاوتوێكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك كۆده‌بێته‌وه‌ كه‌ دژی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراوه‌.
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق تاوتوێی ئه‌و سكاڵایه‌ بكات كه‌ له‌لایه‌ن زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و ئامانج نه‌جیب شه‌معون، ئه‌ندامی فراكسیۆنی رافیده‌ین له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه‌.
ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی سكاڵاكاره‌كان داوایان له‌ دادگای فیدڕاڵی كردووه‌ مادده‌كانی 1، 15،9 ، 22 ، 36 له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان (یاسای ژماره‌ یه‌كی ساڵی 1992) به‌ ناده‌ستوری دابنێت كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ كورسی كۆتاكان و داواده‌كه‌ن كه‌مبكرێته‌وه‌،  هاوكات داوای گۆڕینی سیستمی هه‌ڵبژاردن له‌ یه‌ك بازنه‌ییه‌وه‌ بۆ فره‌ بازنه‌یی ده‌كه‌ن.
سكاڵاكه‌ زیاتر له‌ شه‌ش مانگه‌ دژی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراوه‌، تاكو ئێستا چه‌ند جارێك دادگاكه‌ ئه‌و دانیشتنه‌ی دواخستووه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP