ئه‌مریكا: سودانی به‌ڵێنیدا هه‌موو كارێك بكات بۆ راگرتنی هێرشی سه‌ر هێزه‌كانمان

عێراق
12:20 - 2023-11-08

ئه‌مریكا له‌باره‌ی كردنه‌ ئامانجی هێزه‌كانی له‌ عیراق و سوریا، په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا.

ڤیدانت پاتێل، جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌باره‌ی كردنه‌ئامانجی هێزه‌كانیان له‌ عیراق، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی قسه‌یان كردووه‌ و سودانی پێی راگه‌یاندوون، ئه‌و هێرشانه‌ جێگه‌ی قبوڵ نین و به‌ڵێنیداوه‌ هه‌موو كارێك بكات بۆ راگرتنیان.

وتیشی، هه‌ر له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق و سوریا، په‌یامێكی راسته‌وخۆیان بۆ ئێران ناردووه‌ و پێیان راگه‌یاندوون، به‌ به‌هێزی ئاماده‌ن بۆ پاراستنی ئه‌ندامان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌گرنه‌به‌ر.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP