هێزێكی ئه‌منی به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانی ته‌فسیراتیان ده‌ستگیر كرد و ره‌وانه‌ی به‌غدادی پایته‌ختیان كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كه سه‌ر به كاروباری ناوخۆی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بووه و عه‌قید وه‌لید سه‌بعاوی به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانی ته‌سفیراتی كه‌ركوكیان ده‌ستگیر كردووه و به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ به‌غدادیان گواستووه‌ته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ده‌ستگیركردنی ناوبراو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌ی یه‌كێك له ده‌ستگیركراوان بووه، كه ده‌ری ده‌خات به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانه‌كه به‌رتیلی لێوه‌رگرتووه و له‌نێو زیندانییه‌كه‌شدا هۆڵی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌و زیندانییانه‌ی پاره ده‌ده‌ن خزمه‌تی زیاتر ده‌كرێن و هێڵی ئینته‌رنێتیشی تێدایه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP