ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هۆشداری له زیادبوونی گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافی هاوڵاتییان له‌ناو فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا ده‌دات.
هادی سه‌لامی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، به‌هۆی رۆتیناتی ناو فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ته‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافی هاوڵاتییان له فه‌رمانگه‌كاندا زیادیكردووه.
وتیشی، پێویسته حكومه‌ت كاروباری ناو فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی به دیجیتاڵی بكات و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵی رێگریكردن له گه‌نده‌ڵی ناو فه‌رمانگه‌كان بدات.
جه‌ختیله‌وه‌شكرده‌وه، عیراق یه‌كێكه له وڵاته دواكه‌وتووه‌كانی جیهان له رووی به دیجیتاڵكردنی كاروباری ناو فه‌رمانگه حكومییه‌كانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP