له‌سه‌ر داواكاری جۆ بایدن سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژنه كوردێكی له‌دایكبووی هه‌ولێر، وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مریكا له میسر ده‌ستنیشان ده‌كات .
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له قاهیره ڕایگه‌یاند ، هێرۆ مسته‌فا له‌م كاته‌دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتۆن و قاهیره به‌ره‌وپێشچووه ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێده‌سپێردرێت و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه چڕ ده‌كاته‌وه.
هێرۆ مسته‌فا له ساڵی ١٩٧٣ له هه‌ولێر له‌دایكبووه، له ساڵی ١٩٧٦ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی مافی په‌نابه‌رییان له ئه‌مریكا وه‌رگرتووه.
ئه‌و خانمه كورده له‌بواری سیاسه‌تدا ناوێكی دیاری نێو گۆرە‌پانی ئه‌مریكایه، پێشتر باڵیۆز بوه له‌بولگاریا، كاری له‌باڵیۆزخانه‌كانی لشبونه و نیوده‌لهی و پورتوگال كردووه‌و ماوه‌یه‌كیش راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوه بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوڕاست و به‌رپرسی نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بوه له‌ئه‌فغانستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP