ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا داوای لە ئیسرائیل
كرد بۆردومانکردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی لە کەرتی غەززە رابگرێت و ئه‌و بۆردومانه‌ش
دژیی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌و هیچ شه‌رعییه‌تێكی نیه.
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، له ئێستادا بۆردومانەکانی
ئیسرائیل خەڵکی مه‌ده‌نی و ژن و منداڵان ده‌كاته ئامانج و ئه‌و بۆردومانه‌ش هیچ شەرعیەتێکی
نییە، داواشی لە ئیسرائیل کرد ئه‌و بۆردومانانه‌ی رایبگرێت.
ماكرۆن بۆ ئاژانسی (بی بی سی) ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد،
بۆردومانكردنی هاووڵاتی مه‌ده‌نی و کوشتنی ژنان و منداڵان هیچ پاساوێکی نییە، بۆیە پێویستە
ناوه‌نده جەنگیی و رێكخراوه مرۆییه نێودەوڵەتییه‌كان هەڵوێسیان هەبێت.
سەرۆکی فه‌ره‌نسا باسی له‌وه‌شكرد كه، ئەوان هاوخەمی ئیسرائیلن و هاوبەشی
دەکەن لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆردومانی دەکات هاوڵاتییانی مه‌ده‌نین .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP