وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، له دوای 17ی 10 ئه‌مساڵه‌وه، 55جار له عێراق و سوریا هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانیان و له‌ئه‌نجامیشدا 59 سه‌ربازیان برینداربونه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌په‌یامێكیشدا داوای راگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه‌ی كرد كه ده‌كرێنه سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانیان له عێراق و سوریا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌م هێرشانه بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه 59 سه‌ربازی ئه‌مریكی به برینێكی سوك و مێشكیان بریندار ببن و سه‌رجه‌میشیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن گواستراونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی له‌كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن حوسیه‌كانه‌وه خراوه‌ته‌خواره‌وه، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش به‌بێ وه‌ڵام نابێت، وه‌ڵامی توندی به‌رپرسیارانی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌بێفڕۆكه‌وانه‌كه ده‌ده‌نه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP