قوباد تاڵەبانی: گرفتەکان لەڕێگەی یاسا و دەستورەوە چارەسەر بکرێن

کوردستان
15:40 - 2023-11-15


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ ڤۆلکەر پێرسێس، سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بە ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) کۆبووەوە و پێکەوە باسی دواپێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد.
 
‎لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەمە، 15-11-2023، لەهەولێر بەڕێوەچوو و دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوو، تیشكیان خسته‌ سه‌ر ڕۆڵی تیمی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان. قوباد تاڵەبانی سوپاس و ستایشی رۆڵی گرنگ و دیاری ئەوانی کرد و لەوبارەیەوە ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵ و كاره‌كانی یونامی كرد لە یارمه‌تیدانی لایەنە سیاسییە عێراقییەکان‌ بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و چارەسەر کردنی کێشەکان لەڕێی دیالۆگەوە.

‎لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ڕەوشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا خرایە بەرباس و جێگری سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بەردەوامن و ئامانج ئەوەیە گرفتەکان لەڕێگەی یاسا و دەستورەوە چارەسەر بکرێن.

‎هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڤۆلکەر پێرسێس،  پلان و بەرنامەی یونامی بۆ داهاتوو خستەڕوو، و ئاماژەی بەوەشدا کە ئامادەن بەردەوام بن لە هەماهەنگی لەگەڵ عێراقییەکان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP