نه‌خۆشخانه‌كه‌ی بێرنابیۆ پڕ بووه له‌نه‌خۆش
ئاكۆ بیبانی
نه‌خۆشخانه‌كه‌ی سانتیاگۆ بێرنابۆ پڕ بووه له نه‌خۆش و خه‌ریكه هیچ قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشی دیكه نامێنێته‌وه ، له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی ئیسپانیاوه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به نه‌فره‌تی پێكانی ئه‌ستێره‌كانییه‌وه ده‌نالێنێت و خه‌ریكه پێكهاته‌ی یانه‌كه شه‌له‌ل ده‌بێت و كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ریش تاكو ئێستا له رێگای یاریزانه یه‌ده‌كه‌كانه‌وه توانیوێتی تاڕاده‌یه‌ك جێگای یاریزانه پێكراوه‌كان پڕبكاته‌وه ، به‌ڵام هه‌ر رۆژه‌و پێكانێكی نوێ به‌رۆكی ئه‌و راهێنه‌ره ده‌گرێت و ئه‌ركی قورسترده‌كات ، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆ ، ئیدوار كامافینكا له‌گه‌ڵ عوسمان دیمبڵی دووچاری به‌ریه‌ك كه‌وتن هات و به‌و هۆیه‌وه هه‌ر زوو مه‌شق و راهێنانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی جێهێشت ، دواتر له لایه‌ن تیمی پزیشكی هه‌ڵبژارده‌كه‌وه پێكانی كاما راگه‌یاندرا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوو مانگ له یاریگاكان دوور بكه‌وێته‌وه ، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی دیكه‌ی هانده‌رانی قه‌ڵای سپی توڕه‌كرد ، له ئێستادا ژماره‌ییه‌كی زۆر له ئه‌ستێره‌كانی ئه‌و یانه ئیسپانیه دووچاری پێكان هاتون ، له‌وانه‌ش هه‌ردوو گۆڵپارێزی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ( كۆراتوا و كیپا ) له هێڵی به‌رگریش ماوه‌یه‌كی زۆره ئیدیر میلیتاوی به‌رازیلی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دووركه‌وتۆته‌وه به‌هۆی ئه‌و پێكانه قورسه‌ی كه له پچڕانی په‌سته‌ری ئه‌ژنۆی له یاری نێوان ڕیاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیك بلباو دوچاری هات و پزیشكانی یانه‌كه‌ش ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌یان به شه‌ش مانگ خه‌مڵاند .
ماوه‌یه‌كی زۆریشه له‌دوای واژۆكردنی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه ، ئاردا گوله‌ری لاو له ئه‌ژۆنۆیدا پێكان هه‌یه و تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ یارییه‌ك به‌درێسی یانه مه‌دریدیه‌كه‌وه بكات ئه‌مه‌ش وایكردوه توشی خه‌مۆكی بێت و پزیشكانی یانه‌كه‌ش چاره‌سه‌ری ده‌رونیان بۆ پێشنیازكردوه .
هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ش نا ، به‌ڵكو له یاری كلاسیكۆدا چوامینی فه‌ره‌نسی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه دوچاری پێكان هات و تاكو ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP