ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له دانیشتنێكی نائاساییدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دەكات.
له راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كه ئه‌مڕۆ 18ی تشرینی دووه‌م 2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه كارنامه‌ی دانیشتنی نائاسایی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه:" ئه‌مڕۆ سه‌عات 1:00ی دوانیوەڕۆ، بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می هەمواری یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دانیشتنی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، دانیشتنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن موحسین مەندەلاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
له دوای دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له پۆسته‌كه‌ی، له 15ی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چو، له كۆبونه‌وه‌كه‌شدا كه 172 ئه‌ندام ئاماده‌بوون، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یەکەمی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق كرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP