بەڕێوەبەری ناحیەی (قەزانیە) كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهەڵاتی شاری (باقوبە)ه‌وه رایگه‌یاندووه، 21 ناوچه‌ی سنووریی ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق، بۆ ئاماده‌کاریی له شه‌پۆلێکی بارانبارینی به لێزمه‌و مه‌ترسیی لافاو، خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه.
مازن خوزاعی، لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:"به‌پێی ڕاپۆرتە کەشناسییەکان پێشبینیی شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراق و ناوچه‌كانی سه‌ربه پارێزگای دیالە وده‌وروبه‌ری ده‌كرێت، بە تایبەت هێڵی سنووریی، به‌وهۆیه‌وه راگه‌یاندنی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیی بە شێوەی کاتی لە ٢١ هەرێم به‌پێویستزانرا.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه: "7 دۆڵی سنووری له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن کە توانای له‌خۆگرتنی هەر شەپۆلێکی بەخوڕی هه‌یه كه لە هێڵی سنوورییەوە روو له‌ناوچه‌كه بكات، بەڵام لە ئەگەری بارانبارینی بە لێزمه بە ڕێژەیەکی پێوانەیی، پێویستیی به هەوڵ و ئاماده‌كاریی زیاتره، بۆ دوورخساتنه‌وه‌ی لافاو له ناوچه‌كه وەک ئەوەی لە بەهاری ساڵی 2018دا ڕوویدا".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP