د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی راگه‌یاند: " به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون له كێشه داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و دواكه‌وتنی موچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، چاومان به ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عیراق كه‌وت و دۆخی خراپی موچه‌خۆرانی هه‌رێممان بۆڕوونكرده‌وه، كه به‌هۆی بایكۆتی مامۆستایان ته‌واوی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و ئاینده‌ی منداڵ و نه‌وه‌كانی داهاتوو له‌مه‌ترسییدایه‌و باسمان له‌هه‌موو ئه‌و گرفتانه كرد كه به‌هۆی بێ مووچه‌یه‌وه دروست بووه".
وتیشی"وه‌زیری دارای پێی راگه‌یاندین تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگ نه‌بووه له‌و پابه‌ندیانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی و له‌ئاشكراكردنی ئه‌و داتایانه‌ی لایه‌تی، هه‌رچـه‌نده وه‌فده جیاجیاكانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌یه‌كیان پیشاندا بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتن و داواكاریه‌كانی به‌غدا.
باسی له‌وه‌شكرد: "ئه‌و ٧٠٠ ملیاره‌ی كه‌ماوه له ماوه‌ی داهاتوودا ده‌نێردێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام بۆ دوای ئه‌و قۆناغه جارێكی‌تر پێویستی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزه ٧٠٠ ملیاره به‌رده‌وام بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "تاكه چاره‌سه‌ر هه‌مواری یاسایی بودجه‌یه‌و ئه‌ویش له ساڵی تازه‌وه ده‌كرێت، تاكو ئه‌و كاته‌ش گرنگه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ رێكه‌وتنێكی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان به‌رده‌وام بێت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زامن بكرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP