پیلینگهام وەڵامی لیڤاندۆڤیسكی دایەوە

وەرزش
13:57 - 2023-11-25


جۆد پیلینگهامی ئینگلیزی و ئەندازیاری هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی وەڵامی لێدوانێكی رۆبێرت لیڤاندۆفیسكی دایەوە سەبارەت بە ڕكابەری كردن لە نێوان هەردوو یاریزان لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی گۆڵكاری خولی یانەكانی ئیسپانیا كە لە ئێستادا جۆد پیلینگهاك گۆڵكاری یەكەمی لالیگایە بە تۆماركردنی 10 گۆڵ و لیڤاش تەنها 7 گۆڵی كردوە ، پێشتر و لە چاوپێكەوتنێك یاریزانە پۆڵەندیەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردبوو كە جۆد پیلینگهام یاریزانێكی زۆر باشە بەڵام جارێ سەرەتایە بۆ گۆڵكاری لالیگا چونكە سەرجەم تیپەكان بە شێوازی بەرگری توند و جەستەیی یاری دەكەن ، لەوەڵامدا جۆد پیلینگهام ووتی : من كێبركێ لەگەڵ هیچ یاریزانێك ناكەم دواتر تەركیزی من لای سەركەوتنەكانی یانەكەمە نەك تۆماركردنی گۆڵ دواتر من یاریزانی هێڵی ناوەڕاستم نەك هێرشبەری .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP