شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پشتیوانیی یه‌كێتی بۆ داوا ره‌واكانی مامۆستایان دووپاتده‌كاته‌وه‌

کوردستان
09:52 - 2023-11-28



رۆژی دووشەممە  ٢٧/١١/٢٠٢٣ لە چەمچەماڵ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری چەمچەماڵ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سیروان کوێخا نەجم و مەلا شێخە ئامادەی بوون، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ باسی لە گرنگی رۆڵی مامۆستایان لە پەروەردەکردن کرد لە پێگەیاندنی نەوەکانی داهاتو و برەودان بە هەستی نیشتمانپەروەری و نەتەوەیی و سوپاسیکردن کە لە هەموو قۆناغەکاندا کۆڵیان نەداوەو بەردەوامبوون.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەداو پەیوەست بە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایان لە دابینکردنی مووچەو پلە بەرزکردنەوەو دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ دووپاتکردنەوەو رایگەیاند:" لەگەڵ داوا رەواکانتانداین و هەوڵی جدی بدەن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن" .

هەر لە کۆبوونەوەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ داوای لە مامۆستا و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان کرد هاوکارو پشتیوان بن لە هاندانی خەڵک بۆ بەشداریی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان بە کاندیدانی لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP