ئه‌ندازیار غالب محه‌مه‌د: له‌ ناو شاری سلێمانی هیچ شوێنێك كاره‌بای نییه‌

کوردستان
14:01 - 2023-12-01

ئه‌ندازیار غالب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، سه‌عات 4:00ی به‌یانی به‌هۆكارێكی نادیار كوژانه‌وه‌ی گشتی (Black out) له‌ تۆڕی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رویداو، تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نادیاره‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: له‌ ناو شاری سلێمانی هیچ شوێنێك كاره‌بای نییه‌ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ن.

دوای زیاتر له‌ 30 ساڵ له‌ حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان هێشتا نه‌توانراوه‌ كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكرێت و ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان و هاویندا كێشه‌ی كاره‌با زیاتر ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان به‌ڵام هێشتا ناتوانرێت 24 كاتژمێر كاره‌با بدرێت.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP