داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی نزیكه‌ی 27 ملیار دیناره‌

ئابوری
15:17 - 2023-12-01

سایتی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك، بڕی 26 ملیار و 776 ملیۆن و 36 هه‌زار و 714 دینار بووه‌، به‌جۆرێك كه‌ 25 ملیار و 686 ملیۆن و 786 هه‌زار و 40 دیناری واته‌ 96% نه‌ختینه‌یه‌ و هه‌روه‌ها 776 ملیۆن و 225 هه‌زار و 924 دینار، واته‌ 3% به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ و مقاصه‌ 1%.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی بوو به‌خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌ داهات و خه‌رجی.

ئێستا رۆژانه‌ ده‌توانیت سه‌رجه‌م داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌سایتی شه‌فافییه‌ته‌وه‌ بزانیت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP