ئاسایشی سلێمانی داواكراوێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان
21:58 - 2023-12-01

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌كانی ده‌زگای ئاسایش، له‌ 17ی مانگی (تشرینی دوه‌م) هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ركه‌وتویان ئه‌نجامدا بۆ ده‌ستگیركردنی دو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 50كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری كریستاڵ.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌ به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانی ئه‌و بانده‌ بازرگانه‌، به‌ بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ له‌شه‌وی رابردو تۆمه‌تباری سێهه‌می ئه‌و بانده‌ بازرگانه‌ی كه‌ خۆی حه‌شاردابو توانرا ده‌ستگیربكرێت.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ئه‌و تۆمه‌رباره‌ له‌ ئێستادا به‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی 25 له‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ ئه‌قڵیه‌كان راگیراوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP