سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌شداریكرد له‌ پرسه‌ی خاتو عائیشه‌ عه‌بدولواحید

کوردستان
15:30 - 2023-12-03

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵان قوباد تاڵەبانی ، سامان گەرمیانی ، ئەمین بابە شێخ لە شاری سلێمانی بەشداریکرد لە پرسەی خاتوو (عائیشە عەبدولواحید ) دایکی خاتوو نەرمین عوسمان و خوشکی شەهیدی سەرکردە جەعفەر عەبدولواحید .

لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جارێکیتر لەنزیکەوە پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆی گەیاندە بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان کە نموونەیەکی هەرەباڵان لەخەباتی رزگاری خوازی گەلەکەمان و  شۆڕشی نوێ ، کە جێدەستشیان دیاروبەرچاوە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و شۆڕشگێڕی و سیاسی لەھەرێم و ھیواشی خواست ئەم خەمە دواناخۆشی بنەماڵەی تێکۆشەرەکەیان بێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP