محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاریی له عێراق راگهیاندو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه:" زیاتر لە دوو ملیۆن خێزان لە هاوكاریی چاودێریی کۆمەڵایەتی سودمەنددەبن."
لە راگەیەنراوێکی نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانیدا كه ئه‌مڕۆ 3ی كانونی یه‌كه‌م 2023 بڵاوكراهتەوە رایگه‌یاندووه:" به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی كردووه‌و پێداچوونەوەی بە کورتەیەک لە ڕێکارەکانی فەرمانگەکانی وەزارەت کرد لە ماوەی ئەمساڵدا سەبارەت بە چارەسەری پەیوەست بە هەژاری و بێ‌کاری و چاودێری کۆمەڵایەتی.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا سودانی جەختیكردووهتهوه كه:"حکومەت هەموو ئەو تەرخانکردنانەی دابین کردووە بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارە لەو کەسانە لەخۆبگرێت کە مافی وەرگرتنی هاوكارییان هەیە، له ئێستاشدا 2 ملیۆن و 151 هه‌زارو خێزان له‌و هاوكارییه سوودمه‌ندن، ئەمەش گەورەترین ڕێژەیە لە مێژووی وەزارەتهكهیاندا، ئاماژەی بەوەش کرد کە حکومەت سەرکەوتوو بووە لە لەخۆگرتنی 900،000 خێزان لە ماوەی ساڵێکدا"
ئهوهشیخستووهتهڕو كه:" لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزاری مەرجدار بۆ ئەو کەسانەی کە شایستەن بەتایبەتی دەرماڵەی خوێندکاران به‌رده‌وام ده‌بن لە کاتێکدا حکومەت مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی هەژاریدا دەکات لە ڕێگەی چارەسەرکردنی هۆکارەکانییەوە، لێکۆڵینەوەکانش ئاماژە بە کەمبوونەوەی ئاستی هەژاریی دەکەن بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەوە کە حکومەت گرتوویەتیەبەر لە یەکەم ڕۆژی گرتنه‌ده‌ستی كابینه‌كه‌یه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP