به‌پێی چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیی جیهانیی، له ڕوی پیسبوونی ژینگه‌وه له دوای ڕوسیا، عێراق دووه‌می سه‌ر ئاستی جیهانه، كه ساڵانه نزیكه‌ی 18 ملیار مه‌تر سێجا غاز ده‌سوتێنێت، به گوێره‌ی داتاکانش ئەو بڕە زۆرە لە غاز دەتوانێت ساڵانە وزە بۆ نزیکەی ٢٠ ملیۆن ماڵ لە ئەوروپا دابینبکات.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی (BBC) له ڕاپۆرتێكیدا باسی له‌وه‌كردووه كه:" كێڵگه‌ی نه‌وتیی رمێله كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای(BB) و پترۆشینا به‌ڕێوه‌ده‌برێت، گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی سووتانی غازه، توێژینه‌وه‌كانش ده‌ریاخستووه كه ئاوێتـه‌ی به‌نزۆپیرۆین(BaP) كه له هه‌وادا بڵاده‌بێته‌وه‌و یه‌كێك له پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه، به‌رزترین ئاستی له هه‌وای وڵاته‌كه‌دا هه‌یه كه 10 هێنده زیاتره له‌وه‌ی به‌پێی ستاندارده سه‌لامه‌تییه‌كانی ئه‌وروپا دیاریكراوه.
راپۆرته‌كه‌ی (BBC)باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و ناوچانه‌ی نزیكن له شوێنه‌كانی سوتاندنی غاز، به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی مادده‌ی PM25 به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تۆماركردوه و گه‌یشتوه‌ته 100 مایكرۆگرام بۆ هه‌ر مه‌ترێكی سێجا له سه‌عاتێكدا به 100، كه ئه‌و ئاسته‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه، چونكه به پێی سنووری سه‌لامه‌تیی كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشنیاری كردوه 5 مایكرۆگرامه بۆ هه‌ر مه‌تر سێجایه‌ك.
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:" حكومه‌تی عێراق له ساڵی 2013 به هاوكاری كۆمپانیای نه‌وتی (شێل)، كۆمپانیای غازی به‌سره‌ی دامه‌زراند، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و غازه‌ی له ڕێگه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت، له‌و كاته‌وه‌ش ئاستی سوتاندنی نه‌وت به‌رده‌وام ئاستی به‌رزی تۆماركردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP