سه‌رۆك بافڵ هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی ژيرۆ ته‌ها ده‌رده‌بڕێت

کوردستان
15:48 - 2023-12-06



بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو ژیرۆ تەها، خوێندکاری بەشی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی دەکات.

دەقی پرسەنامەکە
کۆچی ناوەختی کاکە (ژیرۆ تەها) خوێندکاری بەشی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی لە دڵەوە نیگەرانیكردم.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار، خانەوادە و هاوڕێ بەڕێزەكانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.

‎لەخوای گەورە داواكارم كاكە ژیرۆ بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری و ئارامیی بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP