سه‌رۆك بافڵ: دەبێت یاسا پارێزەری راستەقینەی مافی هەموو گەلانی عیراق بێت

عێراق
19:28 - 2023-12-06

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی بۆ بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان دووپاتکردەوە و جەختی لە تێپەڕاندنی بەربەست و ناکۆکییەکان کردەوە بەشێوەیەک دەستوور و یاسا بەرکارەکان خاڵی یەکلاکەرەوەبن.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و سەروەریی یاسا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆک بافڵ وتی، بەهەمووشێوەیەک پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاکان دەکەین و دەبێت یاسا پارێزەری راستەقینەی مافی هەموو گەلانی عیراق بێت.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP