ناونیشانی سوپه‌ری ئیسپانی ، تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه !
ئاماده‌كردن - ئاكۆ بیبانی
جگه له تۆڵه‌كردنه‌وه هیچ ناونیشانێكی دیكه بۆ یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانی ناگونجێ كه هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و بارسیلۆنا له‌سه‌ر خاكی سعودییه‌كان و له یاری كۆتایی به‌ره‌نگاری یه‌كترده‌بنه‌وه ، به پێچه‌وانه‌ی دووژمنایه‌تی هه‌میشه‌یی ئه‌مجاره‌یان تۆڵه‌كردنه‌وه له ئارادایه ، ڕیاڵ مه‌درید و كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری به‌دوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سوپه‌ری پار ساڵدا وێڵن و تاكو ئێستا ئه‌و شكسته‌یان له‌بیرنه‌چۆته‌وه كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌ته‌لۆنییه‌كان دوچاری هاتن و نازناوه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا ، هه‌رچی یانه‌ی به‌رسیلۆنایه به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی یاری هه‌فته‌ی 11 ی لالیگا ده‌یانه‌وێت تۆڵه بكه‌نه‌وه و له‌سعودیه تامی شكستێكی نوێ به جه‌نگاوه‌رانی بێرنابیۆ بچێژن ، بۆ ئه‌و دیداره ئه‌ستێره‌كانی هه‌ردوو یانه ئاماده‌ن و سعودیه ده‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێكان و باشترینه‌كان جیهان و دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی تۆپی پێی ئه‌وروپا و ئیسپانیا جوانترین ساته‌كانی تۆپی پێ ده‌نه‌خشێنن ، به‌ر له یاری پێش كۆتایی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌سه‌ركردایه‌تی هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی قورسی به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ڕكابه‌ری و هاوشاری به‌ده‌ستهێنا كاتێك به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆماركرد و بلیتی یاری كۆتایی ده سته‌به‌ركرد ، هه‌رچی یانه‌ی بارسیلۆنایه به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له یانه‌ی ئۆساسۆنای برده‌وه و گه‌یشته یاری كۆتایی ، پاش كه‌مێكی دیكه شه‌وێكی ئه‌فسوناوی له تۆپی پێ دروست ده‌بێت و هه‌موو جیهان بێ ده‌نگ ده‌بن كاتێك دوو یانه ڕكابه‌ره ئه‌زه‌لیه‌كه‌ی جیهان ریاڵ مه‌درید و بارسیلۆنا یاری ده‌كه‌ن و دیمه‌ن و ڕووداوه‌كانی یارییه‌كه‌ش ده‌بێته باس و خواسی شه‌قامی وه‌رزشی ، هیچ كات كلاسیكۆ گرنگی و بایه‌خی خۆی له‌ده‌ستنادات جا كلاسیكۆ لالیگا بێت یان سوپه‌ر یاخودی یارییه‌كی دۆستانه ، كلاسیكۆ ته‌نها كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ نیه به‌ڵكو كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موان ده‌بێت و لوتكه‌ی تام و چیژ ئه‌نجام ده‌درێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP