ناوى ئەستێرەیەکی دیارى یانەى لیفەرپولى ئینگلیزى لەسەر مێزى گفتوگۆى یانەى
بارسیلۆنایە و خوان لاپۆرتاى سەرۆکیش بەڵێنى بە چاڤى هێرنادێز داوە ئەو ئەستێرە
ئۆراگواییەى بۆ بگوازێتەوە .
رۆژنامەى ( بایسى ) ئیسپانى لە ژمارەى ئەمرۆیدا پلانى داهاتووى یانەى
بارسیلۆنا ئاشکرا دەکات ئەویش گواستنەوەى داروین نۆنێزى ئۆراگوایی و هێرشبەرى
یانەى لیڤەرپولى ئینگلیزییە بۆ ریزەکانى یانە کەتەلۆنییەکە .
دوای قایلکردن و مانەوەى چاڤى هێرناێدز لە ریزەکانى یانەى بارسا و
سەرکردایەتى کردنى یانەکە لە خول و پاڵەوانێتیەکانى داهاتوو ، هەر لە ئێستاوە پلان
بۆ وەرزى داهاتوو دادەنێن و پێیان وایە لیڤاندۆفیسکى تەمەن 37 ساڵان لەوەرزى
داهاتوو پێویستى بە هێرشبەرێکە شان بەشانى یارى بکات و هەر بۆیە داواکارییەکەى
سوارێز جێبەجێ دەکەن کاتێک لە 2019 داوای کردبوو نۆنێز بگوازنەوە بارسا .
بۆندەکەی نۆنێز تاکو ساڵى 2028 ەو لەم وەرزەدا لەگەڵ ریدز توانیوێتى 18 گۆڵ بکات و 13 ئاسیست بۆ
هاوڕێکانى دروستبکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP