مژدەیەکى خۆش گەیشت بە هاندەرانى یانەى ریاڵ مەدرید و چیتر پێویست ناکات
قەلەق و دوو دڵبن دەربارەى بەشداریکردنى هەردوو ئەستێرەى یانەکە ( رۆدریگۆ و
مێندى)لە یارى سێ شەمەى داهاتوو لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەرامبەر بە
یانەى بایرن میونشن .
لە یارى نێوان ریاڵ مەدرید و
سۆسیداد رۆدریگۆى هێرشبەر بەشدارى نەکرد و سەفەرى سان سبستیانى نەکرد بەهۆى نزم
بوونەوەى پلەى گەرمییەوە ، هاوکات مێندى بەرگریکاریش بەهۆى هەست کردن بە ئازار لە
ماسولکەکانى داوای پشووى کردبوو ، سەرچاوەکان لە ئیسپانیاوە باس لەوە دەکەن هەردوو
ئەستێرەکەى مەدرید بەتەواوى چاک بونەتەوەو چاوەڕوان دەکرێت لە یارىییەکەى رۆژى سێ
شەممە بگەڕێنەوە بۆ یاریگا و لە پێکهاتەى سەرەکیدابن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP