ناوەراستکارێکى
یانەى مانچێستەر سیتى، دەیەوێت لە مێرکاتۆى هاوینەدا ریزەکانى سیتیزن جێبهێڵێت و
پەیوەندى بە یانەى بارسێلۆناى ئیسپانیەوە بکات، بێرناردۆ سێلڤاى یاریزانى هێڵى
ناوەندى یانەى مان سیتى، ویستى رۆیشتنى لە ریزەکانى سیتزن هەیە، چەند سەرچاوەیەکى
هەواڵیش ئاشکرایانکردوە: یاریزانە تەمەن 29 ساڵانەکە، لە ڕێى بەڕێوەبەرى
کارەکانیەوە، گفتوگۆى لەگەڵ ئیدارەى بلوگرانا ئەنجامداوە و بە شێوەى زارەکى
ڕێککەوتوون لە بازارى گواستنەوەى هاوینەدا، بۆندەکەى نێوانیان واژۆ بکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP