چێڵسی كەریم بێنزیمای دەوێت

وەرزش
17:18 - 2024-01-15

 پاش جێهێشتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ڕووكردنە یانەی ئیتیحاد لەلوتكەی ئاستیدا, لەئێستادا كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و یاریزانی یانەی ئیتیحادی سعوودی بارودۆخێكی ناهەموواری لەگەڵ یانەكەیدا هەیە , بەجۆرێك بەشداری مەشق و ڕاهێنەكانی ئەم دواییەی یانە سعوودیەكەی نەكردووە و ویستی ئەوەیە بەرەو ئەوڕوپا هەنگاو بنێتەوە و یاری بۆ یانەیەكی گەورە بكات , لە نوێترین هەواڵیشدا ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی ئاشكرای كردووە , یانەی چێڵسی لەندەنی هەوڵەكانی خستۆتە گەڕ بۆ گواستنەوەی كەریم بێنزیما و ئامانجی ئەوەیە لەماوەی مێركاتۆی زستانەدا ئەستێرە فەڕەنسیەكە بەرەو پریمەرلیگ پەلكێش بكات و خزمەتی هێڵی پێشەوەی یانەی بلوزی پێ بكات, بۆ ئەو مەبەستەش دەستەی كارگێڕی شینپۆشەكانی لەندەن تیمێكی لە ئیدارەی تیپەكەی ڕەوانەی سعوودیە كردووە تاكوو گفتوگۆكانیان لەگەڵ بێنزیما دەستپێبكەن و ڕەزامەندی ناوبراو وەربگرن 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP