مۆرینۆ دەركرا

وەرزش
13:40 - 2024-01-16

مۆرینۆ دەركرا 
ئاكۆ بیبانی 
پیاوە سەر سپییەكە لە رۆماش جێگای نەبوەوە ، سێ ساڵە تەواوی پلان و بەرنامەكانی لە پێناو شكۆمەندی و گەورەی یانەی رۆمادا بوو كەچی ئیدارەی یانەكە چیتر دەرفەتی پێ نەداو خاڵی كۆتایی بۆ جۆزێ مۆرینۆ داناو پێی وت چیتر تۆ لە پایتەخت جێگایەكەت نەماوە! سوپاس بۆئەوەی پێشكەشت كردین .
 جۆزێ مۆرینۆی راهێنەر لە دوای زنجیرەیەك شكست لەم وەرزەدا و بە تایبەت دوای دۆڕانە قورسەكە بەرامبەر بە یانەی میلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك ، سەرۆك و خاوەنی یانەكە پەتی ئارامیان پچراو بەدوای جێگرەوەی مۆرینۆدا وێڵن ، پێیان وایە كارەكانی مۆرینۆ لێرەدا كۆتایی هاتوە ، هەر بۆیە لە بەیاننامەیەكی ڕەسمیدا دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە پرتوگالیەیان راگەیاند، جۆ راهێنەرێكی بە ئەزمون و توڕەو توندو تیژە ، رۆحیەت دەبەخشێت بە یاری ، یاریزانەكانی هاوشێوەی جەنگاوەر دەجوڵێنێت بەڵام راهێنەرێكی بەدبەختە و سەرباری گۆڕانكارییە گەورەكان كەچی لە یانەكان دوردەخرێتەوە ، مۆرینۆ 138 یارییە راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵیە و 60 یەمین راهێنەری مێژووی یانەكەی ئیتاڵیایە ، لە كۆی ئەو یارییانەی كەسەرپەرشتی گوركەكانی كردوە توانیوێتی لە 68 یاریدا بردنەوە بەدەسبهێنێت ، لە 30 یاریشدا تامی یەكسانبوونی كردوە ، هاوكات لە 40 یاریدا پلانەكانی شكستی هێناوە شكست بووە بە بەشی یانەی رۆما .
لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا جۆزێ مۆرینۆ بێ دەسكەوت نەبووە یانەكەی كردە پاڵەوانی جامی كۆنفرانس لیگ و پارساڵیش لە خولی ئەوروپی رۆمای گەیاند بە فیناڵ بەڵام چانس یاروەری نەبوو تەنها پلەی دووەمی پێ بڕا .
لەم وەرزەشدا و دوای 20 هەفتە ، گورگەكانی رۆما 29 خاڵیان كۆكردۆتەوەو لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی سیریا ئەی دەبینرێن .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP