خۆرخێ گرێڤا لە تەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

وەرزش
17:28 - 2024-01-16

بەرگریكاری ئەرژەنتینی خۆرخێ گرێڤا ئەستێرەی پێشووی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لەتەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
یاریزانی كۆچكردوو بۆ ماوەی 10 وەرز لەگەڵ یانەی رۆخێ بلانكۆس یاریی كردوە, لە ماوەی یاریكردنشیدا بۆ یانە ئیسپانیەكە توانیوێتی پێنج نازناو لەگەڵ یانە ئیسپانیەكە بەدەست بهێنێت, لە گرنگترینیشیان لالیگای وەرزی 1966 بوو, دوای جێهێشتنی ریزەكانی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید، خۆرخێ‌ گریڤا رووی كردە یانەی ئیسپانیۆڵ و توانی یانەكە لە پلەی دووی وڵاتەكەوە بگەڕێنێتەوە بۆ پلە یەك, هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتینیش توانیوێتی ببێتە پاڵەوانی كوپا ئەمریكا, دوای نوسینەوەی مێژوویەكی زێڕین یاریزانی ناوبراو لە تەمەنی 88 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP