ژماره و ئاماره‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می جامی ئاسیا
ئاماده‌كردن - ئاكۆ بیبانی
یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می قۆناغی گروپه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا كۆتایی هات و له ئێستادا كێبركێكانی جه‌وله‌ی دووه‌م ده‌ستیپێكردوه ، له‌م راپۆرته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و ئامار و ژمارانه‌ی كه‌له جه‌وله‌ی یه‌كه‌می قۆناغی گروپه‌كان ئه‌نجام دراون .
له جه‌وله‌ی یه‌كه‌م 12 یاری ئه‌نجام درا ، تیایدا 10 هه‌ڵبژارده توانیان له یه‌كه‌م ئه‌زمونیاندا له جامی قه‌ته‌ری 2023 به شایسته‌یی بردنه‌وه به‌ده‌سبهێنن و یه‌كه‌مین سێ خاڵ له جامه‌كه ده‌سته‌به‌ربكه‌ن ، هاوكات ته‌نها دوو یاری به‌یه‌كسانبوون یه‌كلای بوه‌وه ، له ڕووی گۆڵ تۆماركردنه‌وه له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كاندا 39 گۆڵ تۆماركراوه ، له چه‌ند یارییه‌كدا ژماره‌یه‌كی زۆر گۆڵ تۆماركرا به تایبه‌ت یاری نێوان ژاپۆن و فێنتام ، له‌و یارییه‌دا سامۆرای به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ برنه‌وه‌ی مسۆگه‌ركرد ، هاوكات و له یارییه‌كی دیكه‌ی بێ ره‌حمانه‌دا ئێران زۆر بێ به‌زه‌ییانه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلێك فه‌له‌ستینییه‌كانی توشی شۆككرد ، لای خۆشییه‌وه ئه‌رده‌ن به چوار گۆڵی خاوێن له مالیزیای برده‌وه ، له‌سه‌ر ئاستی تاكیش ، تاكۆمی مینا مینۆ و سوپاشای شایدید و گانگ ئی لی و مو‌سا تعمری و مه‌حمود مه‌ڕزا و ئه‌كره‌م حه‌سه‌ن عه‌فیف ، هه‌ر یه‌كه و دوو گۆڵیان له‌و قۆناغه‌دا تۆماركردوه و له ئێستادا گۆڵكاری جه‌وله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ن ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له جه‌وله‌كانی داهاتوو ژماره‌كانی گۆڵه‌كانیان زیاتر بكه‌ن .
هه‌ڵبژارده‌ی تاجیكستان یه‌كه‌مجارێتی له جامی ئاسیا به‌شداری ده‌كات ،ده‌رگای گۆڵ تۆماركردنه‌كانیش ئه‌كره‌م حه‌سه‌ن عه‌فیف له یاری نێوان قه‌ته‌ری میواندار و لوبنان كردیه سه‌رپشت ، مهه‌نه‌د عه‌لی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق ناسراو به میمی یه‌كه‌م گۆڵی له مێژووی جامی ئاسیا له‌هه‌ردوو ئاسیای 2019 و 2023 بۆ عیراق تۆماركردوه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP