كیلیان ئێمباپێ، ئیدارەی یانەی ریاڵ بەسەر دوو بەرەدا دابەش دەكات

وەرزش
17:28 - 2024-01-17

رۆژنامەی لیكیپ فەرەنسی لە نوێترین ژمارەیدا بڵاویكردۆتەوە، كیلیان ئێمباپێ كێشە لە نێوان دەستەی كارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید دروست دەكات و ئیدارەی یانەكەی بەسەر دوو بەرەدا دابەش كردوە، رۆژنامە ئاشكرایدەكات: بەشێك لە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید داوایان لە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆك كردوە، واز لە گواستنەوەی ئێمباپێ بهێنن و لە مێركاتۆی هاوینە بە خۆڕایی بیگوازنەوە، هەروەها بەشێكی ئیدارەی یانەكەش، سورن لەسەر ئەوەی لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان، ئاسكە رەشەكەی فەرەنسا پەلكێشی ریزەكانیان بكەن، سەرچاوەی هەواڵەكە ئاماژەی بەوەش كردوە: سەرباری ناكۆكیان لەسەر بابەتی گواستنەوەی یاریزانەكە، بەڵام تەواوی ئیدارەی یانەكە كۆكن، لەسەر ئەوەی بڕە پارەیەكی خەیاڵی پێشكەش نەكرێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP