یانەیەكی ئینگلیزی، یاریزانێكی بایرن میونشنی دەوێت

وەرزش
17:31 - 2024-01-17

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی بڵاویكردۆتەوە، یەكێك لە یانەكانی پریمەرلیگ، هەوڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەدەن، رۆژنامەكانی ئینگلتەرا، لە نوێترین ژمارەیاندا و هەروەها لە مانشێتی رۆژنامەكانیان ئاشكرایانكردوە، یانەی نیوكاسڵ یونایتد مێركاتۆی زستانە بە دەرفەت دەزانێت، تا كێشەكانی تۆماس تۆخێلی یانەی بایرن میونشن و یاریزانەكانی بقۆزێتەوە و یاریزانێكی یانە باڤاریەكە بگوازنەوە ریزەكانیان، لە درێژەی راپۆتەكەشدا ئەوەش بڵاوكراوەتەوە: جۆشوا كیمیچی تەمەن 28 ساڵان، ئەو یاریزانەیە كەوا لە لایەن یانە ئینگلیزیەكەوە هەوڵی بۆ دەدرێت، هەروەها گفتوگۆكانیشیان لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە ئەنجامداوە، كە بۆندەكەی تا هاوینی 2025 دەبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ رێككەوتنێك نەكراوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP