ئه‌یمه‌ن حسێن وه‌ڵامی گاڵته‌پێكردن و سوكایه‌تیه‌كانی دایه‌وه
ئاكۆ بیبانی
ئه‌یمه‌ن حسێن كوره‌كه‌ركوكیه‌كه‌ی ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق ، گۆڵگار و قه‌ناس و جه‌لادی گۆڵپارێزان ، یاریزانێكی باڵا به‌رز و خێرایه، له لێدانی سه‌ر ناوازه‌یه و به رۆحیه‌تی جه‌نگاوه‌رانه‌وه دێته یاریگا و سه‌رجه‌م كۆت و به‌نده‌كان تێكده‌شكێنێت و شیرازه‌ی هێڵی به‌رگری به‌ته‌واوی تێكده‌دات ، ئه‌یمه‌ن به‌ر له یارییه‌كانی جامی ئاسیا زۆرترین ڕه‌خنه‌ی ئاراسته كرا و ڕوبه‌ڕووی تانه‌و ته‌شه‌رێكی زۆر ده‌بوه‌وه ، زۆرێك پێیان وابوو شایه‌نی ئه‌وه نیه له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق یاری بكات ، ده‌یانوت ئه‌وه‌ی ئه‌یمه‌نی له هه‌ڵبژارده‌ی عیراق هێشتۆته‌وه مه‌حسوبیه‌ت و هاوڕێیه‌تی و بوونی واسته‌یه و یونس مه‌حمود هه‌موو كات پشتگیر و پاڵپشتێتی ! له دوو یاری رابردووی جامی ئاسیا ئه‌یمه‌ن پشكی شێری سه‌ركه‌وتنه‌كانی شێره‌كانی رافیده‌ینی به‌ركه‌وت ، له یاری یه‌كه‌مدا به‌رامبه‌ر به ئیندۆنیسیا ئه‌یمه‌ن گۆلێكی تۆماركرد و ئاستێكی سه‌رنج راكێشی پێشكه‌ش كرد ، هه‌ر بۆیه له یاری دووه‌مدا كاساسی راهێنه‌ر په‌نای برد بۆ ئه‌و هێرشبه‌ره‌و وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرد ، ئه‌یمه‌نیش له جێگای متمانه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌یدا بوو یارییه‌كی مێژووی كرد و به تۆماركردنی دوو گۆڵ هاوكاری وڵاته‌كه‌ی كرد له شكستپێهێنان به ژاپۆن .
ئێستا ئه‌یمه‌ن حسێن به تۆماركردنی سێ گۆڵ یه‌كێكه له گۆڵكارانی جامی ئاسیا و به‌و گۆڵانه‌ی تۆماریكرد وه‌ڵامی هه‌موو سوكایه‌تی و گاڵته‌پێكردنه‌كانی دایه‌وه ، ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ش وایكردوه له دوای یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق، ئه‌یمه‌ن فرمێسك بڕێژێت و به گریانه‌وه بلێت دۆعاكانی دایكم هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی له یارییه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بین .
ئێستا به‌شێك له‌وانه‌ی تاكو دوێنێ ره‌خنه‌یان له تواناكانی ئه‌یمه‌ن حسێن ده‌گرت ، ستایشی ده‌كه‌ن و به فریاد ڕه‌سی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق وێنای ده‌كه‌ن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP