نەیمار دا سێلڤا بیر لە وازهێنان لە یاریی تۆپی پێ دەكاتەوە

وەرزش
17:42 - 2024-01-20

پاش ئەو پێكانە قورسەی كە نەیمار دا سێلڤای بەرازیلی لە پچڕانی بەستەرەكانی ئەژنۆی دووچاری هات، یاریزانەكە بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دادەبڕێت و یانەكەشی ناوی لە لیستی یاریزانەكانی كردە دەرەوە، سەرچاوە هەواڵیەكان ئاشكرایانكردوە: یانەی هیلالی سعودی، ناوی نەیمار دا سێلڤای بەرازیلی لە لیستی یاریزانەكانی كردۆتە دەرەوە، سەرچاوەكان ئەوشیان ئاشكراكردوە: نەیماری تەمەن 31 ساڵان كاتێكی زۆری پێویستە تا لە پێكانەكەی چاك ببێتەوە، بۆیە یانە سعودیەكە ناوی یاریزانەكەیان دەركردوە و دەیانەوێت شوێنەكەی بە یاریزانێكی دیكە پڕ بكەنەوە، هەروەها چەند سەرچاوەیەكیش ئاماژەیان بەوە كردوە، نەیمار بیر لە وازهێنان لە یاریی تۆپی پێ دەكاتەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP