مۆرینۆ له كه‌ته‌لۆنیایه و وه‌ڵامی ده‌نگۆكان ده‌داته‌وه
دوای دوورخستنه‌وه‌ی له‌ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی ، دواجار شه‌وی رابردوو مۆرینۆ له كه‌ته‌ته‌لۆنیا بینراوه و تاكو ئێستا هیچ زانیارییه‌ك نیه ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی راهێنه‌ره پرتوگالیه‌كه بۆ كه‌ته‌لۆنیا ، به‌رنامه‌ی ئیڵچیرینگیتۆی به‌ناوبانگ ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه‌ی فیدیۆی پشتراستكردۆته‌وه كه جۆزێ مۆرینۆ له به‌رشه‌لۆنه بووه ، رۆژنامه‌ی دیه‌لی مه‌یلیش پرسیار له راهێنه‌ره‌كه ده‌كات ئایا ئه‌و ده‌نگۆیانه راسته كه ده‌بیته راهێنه‌ری یانه‌ی بارسیلۆنا ؟ مۆرینۆ هیچ وه‌ڵامێك ناداته‌وه و ته‌نها پێ ده‌كه‌نێت .
له چه‌ند رۆژی رابردوو خۆرخێ مێندێز راوچی ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ مۆرینۆی پێشكه‌ش به یانه‌ی بارسیلۆنا كرد تاكو وه‌ك جێگره‌وه‌ی چاڤی هێرنادێز بیناسێنن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP