ئه‌نچیلۆتی باشترین گرێبه‌ستی زستانه‌ی دیاریكرد
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی مژده‌ی خێرا چاك بونه‌وه‌ی ئیدێر میلیتای به‌رازیلی و دڵی به‌رگری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پێ ده‌گات و به‌مه‌ش ته‌واو دڵخۆش ده‌بێت و وه‌ك باشترین گرێبه‌ستی زستانه وه‌سفیده‌كات ، به پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسپانیا ، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ستایشی تواناكانی ئیدێر میلیتای به‌رازیلی و دڵی به‌رگری یانه‌كه‌ی كردوه به‌یه‌كێك له چه‌كه كاریگه‌ره‌كانی یانه‌كه ناوزه‌ندی كردوه ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه كه تیمی پزیشكی پێیان راگه‌یاندوه كه چاره‌سه‌ره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریكاره بۆ پێكهاته‌ی مێره‌نگی نزیكه ئه‌مه‌ش بۆ كارلۆ دڵخۆشكه‌ر بووه‌و رایگه‌یاندوه ئه‌مه مژده‌یه‌كی خۆشه‌و باشترین گرێبه‌ستی زستانه‌یه بۆ یانه‌كه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP