ئاماره‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می جامی ئاسیا سه‌رنج راكێشه !
ئاكۆ بیبانی
ركابه‌رییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی گروپه‌كانی جامی ئاسیا كۆتایی هات و له‌م راپۆرته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ژماره و داتاكانی تایبه‌ت به‌و قۆناغه .
تاكو ئێستا 24 یاری ئه‌نجامدراوه ، هه‌ڵبژارده به‌شداربوه‌كان زۆرترین جار هه‌وڵیان داوه له پێناو تۆماركردنی گۆڵ و له كۆی 24 یارییه‌كه‌دا 56 جار یاریزانان گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر گۆڵی یه‌كتر و تۆڕی گۆڵی هه‌ڵبژارده‌كانیان هه‌ژاندوه .
به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌ش له ڕووی هێرشبه‌رییه‌وه تاكو ئێستا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌نه كه توانیوێتی6 گۆڵ تۆماربكات .
هه‌میشه له یارییه‌كاندا توند‌و تیژی به‌دی ده‌كرێت له جه‌وله‌ی دوه‌می ئه‌و قۆناغه‌شدا چه‌ند كارتێكی ڕه‌نگاو ره‌نگ به ڕووی یاریزاناندا به‌رزكراوه‌ته‌وه ، به دیاری كراویش ژماره‌ی كارته زه‌رده‌كان له 24 یاری رابردوودا 56 كارت بوه، هه‌رچی كارتی سوریشه 5 جار له لایه‌ن داوه‌رانه‌وه به‌ڕووی یاریزانان به‌رزركراوه‌ته‌وه ، یه‌كه‌م كارتی سوریش به‌رامبه‌ر به ئامادۆنی كامۆلۆف به‌رزكرایه‌وه .
له دوو یاریشدا توند‌و تیژی زۆر ئه‌نجامدرا ئه‌مه‌ش داوه‌رانی ناچاركرد كارتی زۆر به‌كاربهێنن ، له یاری نێوان كۆریا و به‌حرێن 7 كارت به ڕووی یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌رزكراوه‌ته‌وه و 5 كارتیان بۆ یاریزانانی كۆریا بووه ، هاوكات و له یاری نێوان فه‌له‌ستین و ئێران به‌هه‌مان شێوه حه‌وت كارت به‌كارهاتوه‌و 6 كارتیان بۆ یاریزانانی فه‌له‌ستین بووه .
له‌گروپی یه‌كه‌م ته‌نها هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر توانیوێتی گۆڵ تۆماربكات ، سێ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دیكه هیچ گۆڵێكیان نه‌كردوه ، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه تاكو ئێستا له كۆی دوو یاری رابردووی كه ئه‌نجامی داوه ، هه‌ڵبژارده‌ی چین نه گۆڵی كردوه نه گۆڵی لێكراوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP