كەریم بنزیمای فەرەنسی دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەی ریاڵ مەدرید

وەرزش
17:10 - 2024-01-23

لە هەواڵێكی دیكەدا رۆژنامە كانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كەریم بنزیما هێرشبەری یانەی ئیتیحاد دەیەوێت جارێكی دیكە بگەرێتەوە یانەی مەدرید.
ئەمەش دوای ئەوەی یاریزانەكە رۆشتنی خۆی لە یانەی ئیتیحاد راگەیاند و ناوی بەچەندین یانەی جیاوازەوە بەسترایەوە, لەنوێترین هەواڵیشدا یاریزانەكە خۆی پێشكەشی یانەی شاهانە دەكات و دەیەوێت دووبارە بگەڕێتەوە قەڵای سپی, هەروەها رۆژنامەكان باسیان لەوە كردوە: كەریم بنزیما لە سعودیە دڵخۆش نیە و دەیەوێت ریزی یانەكە بەجێ بهێڵێت, ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدریدیش تا ئێستا وەڵامی یاریزانی ناوبراویان نەداوەتەوە چاوەڕوانیش دەكرێت یاریزانەكە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بگەڕێتەوە ئیسپانیا و لە گەڵ یانەی مێرەنگی كۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP