یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بۆندی ناتچۆ فێرناندێز بۆ وەرزێكی دیكە نوێبكاتەوە

وەرزش
17:18 - 2024-01-23

رۆژنامەكانی ئیسپانیا، لە نوێترین هەواڵیاندا بڵاویانكردۆتەوە: یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت بۆندی ناتچۆ فێرناندێز كاپتنی یانەكەی نوێ بكاتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت گریێبەستی یاریزان و كاپتنی یانەكەی ناتچۆ فێرناندێز نوێبكاتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لەیارییەكانی رابردوودا یاریزانەكە ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەكەی پێشكەش كردوە, بۆندی یاریزانە تەمەن 34 ساڵانەكە لە مانگی شەشی ئەمساڵ كۆتایی پێ دێت، بۆ ئەم مەبەستەش یانەكە دەیانەوێت گرێبەستی ناوبراو بۆ وەرزێكی دیكە نوێ بكەنەوە, ئەمەش لە كاتێكدایە یانەكە بەهۆی هەبونی كۆمەڵێك یاریزانی پێكراو دەناڵێنێ، لە ئێستاشدا نایانەوێت دەست بەرداری ناتچۆ فێرناندێزی كاپتنیان بن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP