خوان لاپۆرتا: متمانەی تەواوەتیم بە چاڤی هێرناندێز هەیە

وەرزش
14:50 - 2024-01-24

لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا دەڵێت: من متمانەی تەواوەتیم بە چاڤی هێرناندێز هەیە، لە پرێس كۆنفراسێكدا كە سەرۆكەكەی بلوگرانا، بۆ دەزگاكانی راگەیاندن دەدوا، تیشكی خستەر چەند بابەتێكی پەیوەست بە یانەكەی و وتی: هیچ یانەیەك بێ كێشە نابێت و كێشەكانی ئێمەش زیاتر داراین، بەڵام بەردەوام هەوڵی خۆمان داوە، تا بەسەر كێشەكاندا زاڵ بین، لە درێژەی قسەكانیدا، سەرۆكە تەمەن 61 ساڵانەكەی یانە كەتەلۆنیەكە ئەوەشی وت: من متمانەی تەواوەتیم بە چاڤی هەیە و لەگەڵمان بەردەوام دەبێت، تا رادەیەك قورس و ئاڵۆزە، بەڵام ئێمە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا دەدەین.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP