یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی ڤیكتۆر ئۆسیمینی نەیجیری دەوێت

وەرزش
14:51 - 2024-01-24

ڤیكتۆر ئۆسێمێنی یاریزانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، بووەتە جێی خواستی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی, ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی بڵاویكردۆتەوە كە یانەی ئارسێناڵ لەسەر داوای میگێل ئارتێتای ڕاهێنەری تیپەكەی ئامانجی خستۆتە تواناكانی ڤیكتۆر ئۆسیمینی نەیجیری و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی, لەدرێژەی باسەكەیدا دەیلی مەیل ئاشكرای كردووە كە ئۆسیمین و ناپۆلی بەیەكەوە گونجاون و هیچ كێشەیەكیان نیە, هەربۆیە تاكوو ئێستا ئەستێرە نەیجیریەكە وڵامی یانەی ئارسێنالی نەداوەتەوە, ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڤیكتۆر لەماوەی پێشوودا ڕایگەیاند كە دەیەوێت لەگەڵ شین پۆشەكانی ئیتاڵیا درێژە بەكاروانی وەرزشی خۆی بدات و بیری لە جێهێشتنی پێكهاتەی پاراسۆبینیەكان نەكردۆتەوە



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP